هونەرنامە - وەشانی 2ەم
🏠 دەستپێک🏠|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!📧|پەڕتووکخانە|📅 24-11
|💳 کۆمەک|📕 پەڕتووکخانە|||

23-11-2017
باکووری کوردستان
- 250 پارێزەر لە شارەکانی، ئستەنبول، ئەنقەرە، ئیزمیر، مەرسین، مووگلا، جولەمێرگ و مێردین، لەڕێگای ناوەندی مافناسی سەدە-وە، داوای بینینی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەپەیان کرد. بەم سەردانەی ئەمڕۆی پارێزەران، دەبێتە جاری 707م، داوای بینینی ئۆجالان کرابێت، کە لە ماوەی ڕابردوودا داواکان ڕەتکراونەتەوە.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەهۆی بارانەوە ئاو چووەتە زۆرێک لە چادرەکانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە لە کرماشان و دەوروبەری. بەتایبەتی رەوشی چادرنشینەکانی
لوقمان سلێمان حەسەن
لەدایکبووی 1965ی کفری
ئاستی خوێندن و پسپۆڕی بوارەکەی: دەرچووی پەیمانگای تەکنەلۆجیا
ئەندامیەتی لە لیژنەکان: لیژنەی دارایی-لیژنەی پیشەسازی وووزە و سامانە سروشتیەکان
لایەنی سیاسی: بزووتنەوەی گۆڕان
پوختەیەک لە پۆست و کارەکانی پێشوو:
زیندانی سیاسی – ساڵی 1985 دەستگیرکراوە و بە 15 ساڵ حوکمدراوە و ساڵی 1986 ئازادکراوە، پێشمەرگەی دێرین بووە و سەرەتای ساڵی 1988 پەیوەندیی کردووە بە هێزی پێشمەرگەوە.
پەرلەمانتاری خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان. رۆژی 22-11-2017 کۆچی دواییک
بەشیر سەبری عیسا - هۆگر باران
ناو: بەشیر سەبری عیسا
ناسناو: هۆگر باران
ناوی باوک: سەبری
ناوی دایک: سوڵتان
لە دایکبوون: 1956 لە دێرکی حەمکۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان لە دایکبووە و لە باکوری کوردستان ژیاوە.
بەشداربوون: 1990 لە ساحەی سەرۆکایەتی ماوەتەوە
شەهیدبوون: 16-10-2017 لە داقوق
لە هەشت مانگی 2017دا 42 کۆڵبەر کوژراون و گیانیان لەدەستداوە
بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە هەشت مانگدا زیاتر لە 400 کۆڵبەر پێشێلکارییان بەرامبەرکراوە، کە 42 کۆڵبەریان کوژراون و گیانیان لەدەستداوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا ئاماری پێشێلکاری و کوشتنی کۆڵبەرانی لە کۆتایی مانگی 3ی ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی ڕابردوو، لەلایەن هیزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ئاشکرا کردووە.
ئامارەکە بەم شێوەیەیە:
مردن بەهۆی تەقە یان کەوتنە خوارەوە لەکاتی ڕاوەدونان 37 کەس.
مردن بەهۆی هەرەسی بەفر چوار ڕووداو.
مردن بەهۆی گوشاری ک

📊 بابەت 138,529 | وێنە 41,664 | پەڕتووک PDF 8,627 | فایلی پەیوەندیدار 17,151 | 📼 ڤیدیۆ 22 | 🗄 سەرچاوەکان 7,904 |

ئەنجام: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
📖ستانداردەکانی کوردیپێدیا
زۆر بەداخەوە کە زمانی کوردی نەخۆی و نە رێنووسەکەی ستاندارد نییە و هەریەک بە ئارەزووی خۆی و لەلای خۆیەوە زمان و رێنووسێکی داڕشتووە و بەڕادەیەک راستکردنەوەیان ئاسان نییە.
کوردیپێدیا لە کاتی داڕشتنەوەی بابەتەکاندا رەچاوی ئەم خاڵانە دەکات و هیواداریشە ئەو بابەتانەی کە پێی دەگات بەو شێوەیە بن:
- کوردیپێدیا فۆنتی یونیکۆدی تاهۆما بەکاردێنێت، ئەگەر بەڕێزتان بەو تیپە نانووسن، ئەوا دەتوانن بابەتەکانتان پێش ناردنی بۆ کوردیپێدیا هەر لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیاوە بکەنە تیپی یونیکۆدی تاهۆما، بۆ ئەو مەبەستە کلیک لە لینکی گۆڕینی فۆنتەکان بۆ یونیکۆد بکەن.
- کوردیپێدیا هەوڵدەدات بەدوور بێت له بەکارهێنانی شێوەزمانەکانی هەولێر و سلێمانی و ئەو زمانە نووسینەی کە ساڵانێکە وێژەی کوردیی لە باشووردا پێدەنووسرێت، پەیڕەوی دەکات. بۆ نموونە هاو و ئەبێتن! بەکارنایەن. بەڵکو هات و دەبێت دەنووسرێت.
- پیتی (وو) ئەگەر کەوتە سەرەتای وشەوە بە (و) دەنووسرێت.
- پیتی (ڕ)ی قەڵەو ئەگەر کەوتە سەرەتای وشەوە بە (ر) دەنووسرێت.
- وشەکانی (ئەبێت، ئەکرێت و ئەچێت و بەوجۆرە...) بە (دەبێت، دەکرێت و دەچێت و بەوجۆرە...) دەنووسرێت.
- وشەکانی (دەبێ، دەکرێ و دەچێ و بەوجۆرە...) بە (دەبێت، دەکرێت و دەچێت و بەوجۆرە...) دەنووسرێت.
- هێماکانی (.،:!؟) لە کوردیپێدیادا دەنووسێنرێت بە وشەکەی پێشییەوە و پاشان هێمای بۆشایی - Space دەنووسرێت، ئنجا وشەیەکی تری بەدوادا دێت. ئەمە ستانداردێکی جیهانییە و بەداخەوە لە نووسینی کوردیدا زۆر گوێی پێنادرێت.
- پیتی (و)ی پەیوەندی لە کوردیپێدیادا بە وشە دەژمێردرێت و نانووسێت بە هیچ وشەیەکی ترەوە، بۆ نموونە دەبێت بنووسرێت (من و تۆ).
- پیتی درێژکەرەوەی وشە () بەکارنایەت. لە هەندێک باری نائاساییدا بۆ ئەوەی وشە کوردییەکە نەبێتە الله ی عەرەبی ئەوا ئەو پیتە درێژکەرەوەیە بەکاردەهێنرێت، بۆ نموونە وشەی کوللە!ی کوردی دەبێتە کوللە.
- کەوانە لە کوردیپێدیادا تەنها لە جۆری () دەبێت و هەموو ئەوانەی تر کەوانەی ماتماتیکین و لە کوردیپێدیادا بەکارناهێنرێن.
- هەر بابەتێکی کوردپێدیا دەبێت بەلایەنی کەمەوە دوو دێڕ بێت، ئەگەر نا ئەوا ناتەواوە و هەوڵی باشترکردنی دەدرێت.
- بیۆگرافیای هەر کەسێک دەبێت شوێن و رێکەوتی لەدایکبوون و کارەکانی ئەو کەسەی تێدابێت، ئەگەر لە ژیاندا نەبوو، دەبێت شوێن و رێکەوتی کۆچی دوایی تۆمار بکرێت.
- هیچ بابەتێک بڵاوناکرێتەوە کە پەیوەندیی بە کوردستان و کورد و کوردەوارییەوە نەبێت.
- هەر بابەتێک بە شێوەیەک لە شێوەکان لایەنگیریی تێدابێت بۆ لایەنێکی رامیاری لە کوردیپێدیادا تۆمار ناکرێت. یان دەبێت ئەو لایەنگیرییەی لێ لاببرێت.
- رێکەوتی رۆژ و مانگ و ساڵی کوردیپێدیا بەپێی کەلێندەری گریگۆر دەبێت، واتە ئەوەی کە تێکڕای هەموو جیهان بەکاریدێنن و تێیدەگەن، لەو رووەوە کەلێندەری کوردی، هیجریی عەرەبی، هەتاویی ئێرانی و هیی تر بەکار نایەت، ئەو ساڵە هەتاویی و هیجرییانەشی لە کوردیپێدیادا هەن، هەوڵدەدرێت وەربگێڕدرێن. رێکەوتەکانیش بەشێوەی رۆژ-مانگ-ساڵ تۆماردەکرێن و بەهەموویەوە دەبێت 10 پیت بکات، بۆ نموونە: 01-10-2000. واتە مانگی رۆژی یەکەمی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2000. بۆ وەرگێڕانی رێکەوتە کۆچی، هەتاوی و کوردییەکان دەتوانن لینکی گۆڕینی رێکەوتەکان بەکاربهێنن.
- ناوی مانگەکانی ساڵ بەشێوەی زایینی بەکاردەهێنرێت، لە جیاتیی ئازار، مارت دەنووسرێت و هتد..
- هەوڵدەدرێت بۆ هەر بابەتێک بەلایەنی کەمەوە وێنەیەک ئامادەبکرێت. هەموو وێنەکانی کوردیپێدیا ئەو وێنە ئازادانەن کە لە ئنتەرنێتەوە وەرگیراون یان ئەوانەی کە هاوکارانمان بە سوپاسەوە بۆیان ناردووین.
- قەبارەی هەر وێنەیەکی کوردیپێدیا نابێت لە 50 کیلۆ بایت زۆرتر بێت.
- رێنووسی ناوەکان بەپێی رێنووسی کوردی دەبێت، لەو رووەوە ناوی (محمد)ی عەرەبی بە (محەمەد) دەنووسرێت. ئەمانە هەندێک ناوی عەرەبیی زۆر دووبارە بووەوەن و لە کوردیپێدیادا بەمجۆرە دەنووسرێن: محمود - مەحمود، حسین - حسێن، مولود - مەولود، عبدلرحمن - عەبدولڕەحمان - ابرهیم - ئیبراهیم، اسماعیل - ئیسماعیل، رووف - رەئوف، حامد - حامید، خالد - خالید، عبدالله - عەبدوڵڵا، صالح - ساڵح، سلیمان - سڵێمان، طاهر - تاهیر، ظاهر - زاهیر، عثمان - عوسمان، صلاح - سەڵاح، صلاح الدین - سەڵاحەدین، صدیق - سدیق، خضر - خدر.
- ژمارەکانی ناو کوردیپێدیا بەڕێنووسی عەرەبییە، واتە 0123456789. رێنووسی هیندی و فارسی بۆ ژمارەکان بەکارنایەن. هەڵبەت هێشتا رێنووسی هەموو بابەتەکان بەو جۆرە نییە و لە پاشەڕۆژدا هەموویان بەو شێوەیە دەگۆڕدرێن.

لەگەڵ رێزی هاوکارانی کوردیپێدیا:

هاوڕێ باخەوان، مانو بەرزنجی، سەریاس ئەحمەد، بەناز جۆڵا، رۆژهات سەعید، هەڤاڵ نەژاد، ڕەوەز جەلال ئەمین، ئاراس ئیلنجاغی، نالیا ئیبراهیم، شکۆ حەمەد شێخانی، زۆرتر...

دامەزرێنەری کوردیپێدیا: هاوڕێ باخەوان

2008 - 2017

🗄 سەرچاوەکان
[1]🇰 تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | ☀️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🎗 پۆل:📖 کورتەباس
🏁 زمانی بابەت:☀️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس🔣 هەمەجۆرە
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار☀️ کرمانجیی ناوەڕاست

©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 11 2017 1:10PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: May 11 2017 4:33PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 13,992 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1112,008 May 11 2017 1:13PMهاوڕێ باخەوان
✒️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
🔖 بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان


4 دەنگ 4 ⭐

💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەست کراوەکان: 2
📖پەیوەندیکردن بە کوردیپێدیاوە
📖دەربارەی کوردیپێدیا
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
☀️ کوردیی ناوەڕاست93,05467%
☀️ Kurmancî - Kurdîy Bakûr25,35018%
🇸🇦 عربي8,2385%
☀️ کرمانجی - کوردیی باکوور4,3933%
☀️ هەورامی3,6542%
🇬🇧 English1,5331%
🇮🇷 فارسی1,0890%
🇹🇷 Türkçe4320%
🇫🇷 Française1760%
🇳🇱 Nederlands1430%
🇩🇪 Deutsch1380%
🇷🇺 Pусский590%
☀️ Kurdîy Nawerast - Latînî370%
☀️ لەکی330%
🇸🇪 Svenska320%
🇮🇱 עברית290%
🇮🇹 Italiano260%
🇪🇸 Español250%
🇯🇵 日本人180%
🇨🇳 中国的110%
🇫🇮 Fins110%
🇳🇴 Norsk100%
🇬🇷 Ελληνική100%
🇦🇲 Հայերեն90%
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩هاوڕێ باخەوان88,56463%
📩بەڕێوەبەری سیستم29,22621%
📩مانو بەرزنجی12,3718%
📩سەریاس ئەحمەد5,1493%
📩بەناز جۆڵا1,2080%
📩ئەڤین ئیبراهیم فەتاح6690%
📩ئاراس ئیلنجاغی4550%
📩رۆژهات سەعید4080%
📩هەڤاڵ نەژاد1100%
📩ڕەوەز جەلال ئەمین990%
📩نالیا ئیبراهیم870%
📩شکۆ حەمەد شێخانی750%



Kurdipedia.org (2008 - 2017) version: 9.11 | 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5 | کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,203 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282 | ☎ +3165471029 +31619975574