🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
📁 زۆرتر ...
هەر کونج و رووداوێکی وڵات، لە رۆژهەڵاتەوە تا رۆژئاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 24-09
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
📅 ئەمڕۆ 24-09 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆24-09-2018
📆23-09-2018
📆22-09-2018
📆21-09-2018
📆20-09-2018
📆19-09-2018
📆18-09-2018
📂 زۆرتر ...
📅24 September
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (9,392) پەڕتووک|||
📅 23-09-2018
باکووری کوردستان
- بە هۆی بۆردومانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە چیای جوودی لە ماوەی یەک هەفتەدا دووجار ناوچەکە ئاگری تێبەربوو کە بەهۆی ئەو ئاگرانەوە بە سەدان داری فستەق بوونە خۆڵەمێش.[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ دادگای شۆڕشی ورمێ لەبارەی محێدین ئیبراهیم، زیندانی سیاسیی کورد لە ورمێ بڕیاریداوە و سزای سێدارەی بەسەردا سەپاندووە.[3]
- رۆژنامەنووسی وەرزشی ئیبراهیم دلاوەری، پاش پێنج ساڵ بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شاری قورە، لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[6]
باشووری کوردستا
📅 23-09-2018
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە جوودی ژینگە قڕدەکرێت، دارستانەکان دەبنە خۆڵەمێش
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 22-09-2018
باکووری کوردستان
- بۆ ماوەی 6 مانگی دیکە دیداری عەبدوڵڵا ئۆجەلان قەدەغە کرا.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- حکوومەتی ئێران چەکوچۆڵی قورسی بۆ شارەکانی سنە و کامیاران هەناردە کردووە. شایەتحاڵان وێنە و فیلمی هەناردەکردنی ئەم چەکوچۆڵە قورسانەیان لە ڕێگاکانی سنە و کامیاران بۆ ئاژانسی کوردپا ناردووە.[6]
باشووری کوردستان
- محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر.[3]
- خاڵێکی گومرگی لەنێوان کەرکوک و سلێمانی لە نزیک ناوچەی چیمەن کرایەوە.[2]
- بۆ یەکەمجار و بەئامادەبوونی ژمارەیکی
📅 22-09-2018
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
لە سلێمانی، کۆمۆنیستەکان دروشمی بایکۆتکردنی دەنگدان هەڵدەواسن
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📅 21-09-2018
باکووری کوردستان
- دانیشتنی دۆزی بەکر کایا هاوشارەداری وان لە دادگا دواخرا و بڕیار درا لە زیندان بمێنێتەوە.[4]
- سوپای تورکیای داگیرکەر بەبەشداریی جاشەکان لە دەوروبەری گوندی زۆراڤا کە دەکەوێتە نێوان ناوچەکانی کاتۆ ژیرکا و بەستا دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفرەوان کرد.[1]
باشووری کوردستان
- هاوڵاتیانی ئێزدی لە چیای شەنگال جەژنی شێخ ئادی پیرۆزدەکەن.[1]
- بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئابڵوقە ئابورییەکانی ئەمریکا لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران، شاندێکی کونسڵخانەی ئەمریکا سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەساز
📅 21-09-2018
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
جەژنی شێخ ئادی لە شەنگال پیرۆزکرا
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 جەلال جۆبار
هۆزانەوان جەلال سەعید عەبدوڵڵا، لە ساڵی 1929 لەشاری کۆیە لەدایک بووە. رۆژی 23-09-2018 کۆچی دوایی کرد.
👫 جەلال جۆبار
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 152,303 | وێنە 48,804 | پەڕتووک PDF 9,392 | فایلی پەیوەندیدار 24,997 | 📼 ڤیدیۆ 118 | 🗄 سەرچاوەکان 9,617 |
ئەنجام: 1 تۆمار دۆزرایەوە!
📌 رۆژەڤ
📂کاندیدەکانی هەڵبژاردنی 2018
📂کاندیدی پارتە کوردییەکان
📂عەفرین
📂خۆپیشاندان
📂بوومەلەرزە
📂حەشدی شەعبی
📂کەرکوک
📂جەلال تاڵەبانی
📂مووچە
📂ریفراندۆم
📂داعش
📝پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران،بە بۆنەی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
ئەم بابەتە باشتر بکە!

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران،بە بۆنەی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان

8ی مارسی هەموو ساڵێک وەبیرهێنەری مێژوویەک لە تێکۆشانی بێ وچانی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بۆ دابینبوونی مافەکانیان و گەیشتن بە یەکسانیی راِستەقینەی نێوان مرۆڤەکانە.
ژنانی کۆمەڵگای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا خەبات و تێکۆشانێکی ماندوویی نەناسانەیان بۆ پاشەکشەکردن بە سیستمی کۆماری ئیسلامی و یاساکانی کە لەسەر بناغەی چەندین جۆر هەڵاواردن و یەک لەوانەش ستەم و هەڵاواردنی ڕەگەزی دژ بە ژنان بنیات نراوە، بەڕێوە بردووە.
ئه و سیستمە سیاسییەی کە ئێستا وەکوو وەیشوومەیەک باڵی بەسەر وڵاتەکەماندا کێشاوە، هەم میراتگری کۆمەڵێک داب و نەریتی پیاوسالارانەیە کە خۆبەخۆ دژ بە ویستی ڕەوا و ئەمڕۆیی ژنانی یەکسانیخواز کار دەکات و هەم بۆ خۆی بەرهەمهێنەری کولتوور و عەقڵیەتێکی ئیدئۆلۆژیکە کە ژن له و کولتوورەدا خاوەنی هیچ مافێک و هەڵگری هیچ بایەخێکی مرۆیی نیە و تەنیا وەکوو ئامراز و کاڵا و کۆیلەیەک بۆ خزمەتکردن بە پیاوان و دەزگای بەرهەمهێنانی حەشیمەتێکی گوێڕایەڵ و پەروەردەکردنی سەرباز بۆ بەردەوامی و مانەوەی سیستم چاوی لێ دەکرێت.
لە دیارییەکانی ئه و سیستمە بۆ ژنان دەتوانین ئاماژە بۆ هەڵاواردن لە بواری میرات، یاسای فرەژنی و یاساکانی دیکەی تایبەت بە پێگەی ژن لە بنەماڵە و ژیانی هاوبەشدا، قەساس و حەد و تەعزیر و خوێنبایی، ڕەواییدان بە قەتڵی نامووسی، دەستدرێژیی سێکسی لە زیندانەکاندا، بەردبارانکردن، گەشتی ئیرشاد، حیجابی زۆرەملی و بەربەست دانان بۆ بەشداریی چالاکانە و ئازادی ژنان لە بوارەکانی ژیانی سیاسی و کولتووری و کۆمەڵایەتیدا بکەین کە لە دووتوێی هەواڵەکانی پێوەندیدار بە پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و کارەساتەکانی پێوەندیدار بە ژیانی ژنان وەکوو تووشبوون بە مادە سڕکەرەکان، خۆکوژی و خەمۆکیدا خۆی دەنوێنێت و بەشێکی زۆر کەم له و ڕاستییانە لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدا ڕەنگ دەداتەوە.
لە وەها کۆمەڵگا و سیستمێکدا ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز ئەرکێکی زۆر قورسیان بۆ هەڵگرتنی بەربەستەکان لە ئەستۆیە و لەگەڵ هەڕەشە و گوشاری سیستمی سیاسی و توێژی کۆنەپارێز و دواکەوتووی کۆمەڵگا بەرەوڕوو دەبنەوە کە چاوی بە دیتنی پێناسەیەکی نوێ و مرۆڤسالارانە بۆ پێگەی ژن و پێکهێنانی هاوسەنگییەکی ڕاستەقینە لە نێوان ژن و پیاودا هەڵنایەت.
لەگەڵ ئەوەشدا ژنانی خەباتکاری ئێران و کوردستان بوێرانە بۆ داکۆکی لە مافەکانی خۆیان ڕاوەستاون و تێچووی قورسی ئه و خەباتە هەرگیز نەبۆتە هۆی ئەوەی کە ژنان لە داوا ڕەواکانی خۆیان پاشگەز ببنەوە.
لەم ساڵانەی دواییدا خەباتی ژنان بۆ لابردنی کۆسپەکانی سەر ڕێگای وەدیهێنانی مافەکانیان، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر بۆتە بەشێکی دانەبڕاو و پێشەنگی خەباتی هەموو چین و توێژە ماف پێشێلکراوەکان بۆ بە چۆکداهێنان و ڕووخاندنی سیستمی سەرەڕۆ و دژەمرۆیی کۆماری ئیسلامی.
لە خۆپیشاندانە تابۆشکێنەکانی زستانی ئەم ساڵیشدا ژنان بە بەشداریی خۆیان لە ڕێکخستن و بەهێزکردنی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکانی خەڵکدا توانیان ڕۆڵێکی ئازایانە بگێڕن و ببنە هێما و پێشەنگی بەشێک لە ناڕەزایەتییەکان. نموونەی هەرەدیاری ئه و هەوڵانەی ژنان، ڕووداوی لابردنی حیجابی زۆرەملی وەکوو یەکێک لە هێماکانی دەسەڵاتی ژنکوژی کۆماری ئیسلامییە کە لە هەنگاوی بوێرانەی کچێک لە شەقامی ئینقلابی تارانەوە دەستی پێکرد و سەرەڕای ئەوەی کە ڕێژیم هەوڵی داوە بە هەڕەشە و سەرکوت و گرتن و لێدان، پێش بە پەرەسەندنی ئه و جۆرە ناڕەزایەتییانە بگرێت، لە ماوەیەکی کورتدا چالاکیی کچانی شەقامی ئینقلاب بوو بە نەریتێکی گشتی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیی ژنان دژ بە کۆماری ئیسلامی و یاساکانی.
ئێمە وەکوو ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی 8ی مارس لە هەموو ژنانی جیهان بەتایبەتی ژنانی یەکسانیخوازی وڵاتەکەمان، پشتیوانیی خۆمان لە هەموو داوا ڕەواکانی ژنان بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی بەختەوەر و ژیانێکی مرۆیی کە لە ڕاستیدا داواکاری و ویستی هەموومانە، دەردەبڕین، لە هەر دەرفەتێکدا و لە هەر تریبوونێکەوە کە لە بەردەستماندا بێت، دەنگمان دەخەینە پاڵ دەنگی هاواری مافخوازانەی ژنانی بەندکراوی وڵاتەکەمان و خەبات بۆ دابینبوونی ماف و داخوازییەکانیان بە ئەرکی لەپێشینەی خۆمان دەزانین.
سڵاو لە ژنانی مافخواز و خەباتگێڕی وڵاتەکەمان
سەرکەوتوو بێت خەباتی یەکسانیخوازانەی ژنان
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
پێکهاتوو لە :
کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستان
حیزنی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
08-03-201808-03-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏁 زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 08-03-2018
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📄 شێوازی دۆکومێنت📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Mar 8 2018 10:41AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 8 2018 10:50PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 8 2018 10:50PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 677 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.160,521 Mar 8 2018 10:42AMبەناز جۆڵا
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!


پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران،بە بۆنەی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژنان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.08-03-2018
📂[ زۆرتر...]
🏁 زمانەکان...
🏁 زمانەکان بابەت%
کوردیی ناوەڕاست103,708%68.09
Kurmancî - Kurdîy Bakûr26,803%17.59
عربي9,459%6.21
کرمانجی - کوردیی باکوور4,521%2.96
هەورامی3,684%2.41
English1,643%1.07
فارسی1,155%0.75
Türkçe463%0.30
Nederlands181%0.11
Française180%0.11
Deutsch144%0.09
Pусский59%0.03
Kurdîy Nawerast - Latînî56%0.03
Svenska38%0.02
لەکی36%0.02
עברית29%0.01
Español27%0.01
Italiano26%0.01
日本人18%0.01
Ελληνική13%0.00
中国的11%0.00
Fins11%0.00
Norsk10%0.00
Հայերեն9%0.00
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا...
📩👫 هاوکارانی کوردیپێدیا📷 بابەت%
📩هاوڕێ باخەوان99,776%65.51
📩مانو بەرزنجی17,449%11.45
📩سەریاس ئەحمەد9,037%5.93
📩زریان سەرچناری1,322%0.86
📩نالیا ئیبراهیم1,304%0.85
📩ئاراس ئیلنجاغی882%0.57
📩ئەڤین ئیبراهیم فەتاح668%0.43

Kurdipedia.org (2008 - 2018) version: 10.09
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,359 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574